

هه‌موو رێ ده‌چنه‌وه بانێ !
تهمموز 1st, 2009 | Author: adminنووسه‌ر : عیرفان پشده‌ری —– ته‌نزی خۆماڵی 
ئه‌وه‌ی كه من گه‌ره‌كمه‌و ده‌مه‌وێت باسی لێوه‌بكه‌م بار‌و دۆخی زه‌مانه‌یه كه چون له وه‌رچه‌رخانیه‌وه هه‌ركام خه‌ریكی چه‌وت كردنیه‌تی به سودی خۆیی و ئه‌مه‌شیان لاگرنگ نیه به‌چ هێزو كه‌ڵه‌كه كردنی چه‌ند درۆ‌و بوختان و …. هتد ، كاری بۆده‌كه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نمونه‌یه‌ك له‌سه‌ر چایخانه‌كه‌ی حه‌سه‌ن ناچار ده‌هێنمه‌وه ، له دوای به‌رێكردنی هه‌زاران موشته‌ری و چادانی سه‌دان رێبوار‌و نان پێدانی ده‌یان برسی و تینوی كه ده‌ستی قه‌ده‌ر په‌لكێشی ئه‌م چایخانه‌یه‌ی كردبون به له‌تكه نانێكی كر‌و هێناووماستاوێكی ترشاوی خه‌ست ، دوای دانانی سه‌دان ته‌ڵه و ته‌ڵه پێته‌قاندنی موشته‌ریه كان و ئاماده‌بوانی چایخانه‌كه‌ی و جار جار په‌لاماردانی دیواره كانی چایخانه كه به مه‌به‌ستی دارمانی و به گوته‌ی خۆیی بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی ئه‌و دیوارانه كه ئه‌و پێی وا
Drejey Babet… »
ئاڵای کوردستانم بۆ!؟
تهمموز 1st, 2009 | Author: adminنووسه‌ر : عیرفان پشده‌ری 
هه‌لبژاردن یه‌کێکه له پڕۆسه هه‌ره گرنگه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای دیموکراسی که له ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه نوێ بوونه‌وه‌یه‌کی گشتی دێته ئاراوه‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌ک له لایه‌ن تاکه‌ک‌ان ڕاسته‌وخۆ هه‌لده‌بژێردرێت بۆ ئیداره‌کردن، ئه‌مه‌ش له ناو قه‌واره‌یه‌کی سیاسی و ڕێکخراوێکی حکومی یان نا حکومیه‌کان یان پیک هێنانی ده‌سه‌ڵاتێک به‌هه‌رسێ چه‌مکه‌کانیه‌وه بۆ ئیداره‌کردنی ووڵات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کۆمه‌ڵێک ڕیسا و یاسای دیاریکراو هه‌یه، له ناو گه‌لان و و ڵاتان که ده‌ستور یان کۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌کان ده‌ستنیشانی ده‌کات، بۆیه پێویسته به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه هه‌ڵبژاردن به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت و بێته قۆناغی جێ به‌جێ کردن
Drejey Babet… »
وه‌ڵامێک بۆ که‌مال میراوده‌لی بۆ پشده‌ر
حوزه‌یران 27th, 2009 | Author: adminنووسه‌ر: بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدێکی قه‌ڵادزێ
کاتێک له ڕادیۆی نه‌وا گوێ بیستی قسه‌کانت بووم سه‌رسام بووم به قسه‌جوانه‌کانت که بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رۆکی هه‌رێم یاخود له تاو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هۆنی بووته‌وه. له‌وانه‌ش زۆر جار ده‌تووت من له به‌ریتانیا ژیاوم یاخود ده‌تووت ده‌بێت سه‌رۆک هه‌میشه له ناو میله‌تی خۆیدابێت ئێمه‌ش بۆ ئه‌مه‌یان ده‌ڵێین وایه، به‌ڵام تۆ 35 ساڵ ته‌مه‌نی لاویت به قابیل ئه‌م میله‌ته نه‌زانی و چوی له ڤێلاکانی به‌ریتانیادا به‌سه‌رت برد. بۆیه لێره‌وه چه‌ند پرسیارێک بۆ ئێوه و چه‌ند وه‌ڵامێکیش بۆ قسه‌کانت ده‌خه‌مه ڕوو تۆیه‌ک که‌خۆت به خه‌ڵکی شاره‌که‌ی من ده‌زانیت بۆ که تمووحی سه‌رۆکایه‌تیت ده‌بوو له یادی 24/4 ی شه‌ره‌که‌ت و له یادی ڕاپه‌رین به شعریکیش به‌شداریت نه ده‌کرد بۆ ساڕ‌ێژ بوونی برینی که‌س و کاری شه‌هیدان یاخود له‌کاتی ڕاگواستنی شاره‌که‌ت و وێرانکردنی بۆ به‌کڕینی
Drejey Babet… »
ئێهمهی گه‌نجان بۆچی پشتیوانی له لیستی کوردستانی ده‌که‌ین؟!
حوزه‌یران 26th, 2009 | Author: adminنووسه‌ر: ده‌رگا به‌ده‌رگا
چه‌ند ساڵیکه گله‌یی ئه‌وه به‌رگوی ده‌که‌وێت که گه‌نجان و لاوان بی ئینتیمان و هیج سۆزێکیان بۆ وڵات نه‌ماوه!! ئێمه‌ش له بری ئه‌وه‌ی بێ لایه‌ن بین و پشکی گه‌نجان له ئاڕاسته سیاسیه‌کان و گۆڕانکاریه‌کاندا بێ هه‌ده‌ر وبێ ده‌نگ نه‌ڕوات ده‌مانه‌وێت جی په‌نجه‌مان دیاربیت و به‌شداربین له ئاڕاسته‌کردنی گه‌نجان و دواڕۆژی میله‌ت و وڵاته‌که‌مان دا. بۆ ئه‌م به‌شداریه‌ش دوای وردبونه‌وه له ستراتیژ‌و داهاتوو و ئامانجی لیسته‌کان بریارمان دا پشتیوانی لیستی کوردستانی بکه‌ین له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه
Drejey Babet… »
گۆڕان یان مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات
حوزه‌یران 24th, 2009 | Author: adminنووسه‌ر: ده‌رگا به ده‌رگا
ئاشکرایه له دوای دروست بونی کابینه‌ی دووه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که به هاوپه‌یمانی هه‌ردوو حیزبه سه‌ره‌کی و خاوه‌ن سه‌روه‌ری کوردستان (ی،ن،ک) و (پ،د،ک) لایه‌نه سیاسیه‌کانی تر پێک هێنرا کێن ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوون له شاره‌که‌ماندا، من بابه‌ته‌که‌م له‌م پرسیاره وه ده‌ست پێ ده‌کات. چیان کرد بۆ قه‌ڵادزێ جوابی ئه‌م پرسیاره بۆ خۆتان و بۆ خۆیان.
بۆ به‌رچاو ڕوونیتان ئه‌مه شیوازی کاری ئه‌وان بوو ده‌وام کردنیان له فه‌رمانگه‌کان که‌له (8)به‌یانی تا (12)ی نیوه‌ڕۆ دواتر سه‌ردانی ( ده‌واجین و حه‌وزی ماسی و غه‌سل و خان‌و و کۆشکه گه‌وره‌کانیان )ه وه خه‌ریک بوون، وه له دابارندنی داڵ و نه‌جمه بۆ سه‌ر شانی که‌س و کاری خۆیان زیاتر هیچی ترنیه.
Drejey Babet… »